Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
10 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دیمیتری مێدڤێدیڤ له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر كۆسپ له‌به‌رده‌م چالاكییه‌كانی بانكی و جموجۆڵی ئاڵوگۆڕی دراو دابنێن، ئه‌وا وه‌ك جه‌نگێكی ئابووری هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین. ده‌بێت به‌رپه‌رچی هه‌موو هه‌نگاوه ئابووری و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا به‌و ههنگاوهیشهوه بدرێته‌وه".
مێدڤێدیڤ له ناوچه‌ی نیمچه‌دوورگه‌ی كامچاتكا به میدیاكارانی راگه‌یاند كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پاساوه سیاسییانه‌ی باسیان ده‌كات ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سزاسه‌پاندن بۆ سنوورداركردنی گه‌شه‌ی ئابووری رووسیا به‌كاربهێنێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی چه‌ند سه‌ده به‌رامبه‌ر گوشاره‌كانی سزا به‌سه‌ردا سه‌پاندن وه‌ستاوه‌ته‌وه و گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌وه بگرێت له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا رووسیا ببێته ركابه‌رێكی به‌هێز ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌درێت...".
دیمیتری مێدڤێدیڤ ره‌خنه‌ی له‌و سزا نوێیانه‌ش گرت كه بڕیاره ئه‌مریكا له داهاتوودا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بیسه‌پێنێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر كۆسپ له‌به‌رده‌م چالاكییه‌كانی بانكی و جموجۆڵی ئاڵوگۆڕی دراو دابنێن، ئه‌وا وه‌ك جه‌نگێكی ئابووری هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین. ده‌بێت به‌رپه‌رچی هه‌موو هه‌نگاوه ئابووری و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا به‌و ههنگاوهیشهوه بدرێته‌وه".
پڕۆژه‌یاسای سزادان كه هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له سیناتۆرانی ئه‌مریكی پێشكه‌ش كرا پلان بۆ به‌رفراوانكردنی سزاكانی سه‌ر رووسیا داده‌نێت به پاساوی چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته له سووریا و ئۆكراینا و ده‌ستوه‌ردانه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠١٦دا.