Mohamad Misto,Ömer Koparan,1 23
10 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
حه‌سه‌كه - AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ستی كردووه به داخستنی قوتابخانه‌ی كه‌مایه‌تییە نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی باكووری سووریا كه ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون.
یه‌په‌گه به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی پڕۆگرامی خوێندنی ئه‌وان و مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرتن قوتابخانه‌ی سریانییهكانی له هه‌ردوو شاره‌دێی دێرك و دربێسییه سه‌ر به شاری قامیشلۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، داخست.
كۆمه‌ڵەی دیموكراتی سریانی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی یه‌په‌گه‌ی كرد و رایگه‌یاند: "یه‌په‌گه له رێگای پرۆگرامی ئایدۆلۆژیانه‌ی خوێندن گورز له په‌روه‌رده ده‌وه‌شێنێت".
هه‌روه‌ها داواش كراوه ده‌ستبه‌جێ بڕیاری داخستنی قوتابخانه‌كان بوه‌ستێندرێت و رێگه به قوتابیان بدرێت ناوی خۆیان له قوتابخانه‌كان تۆمار بكه‌ن.