Abdullah Shukur
10 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
غەززە - AA
کارمەندێکی تەندروستی خۆبەخش لە خۆپیشاندانە ئاشتییانەکانی سەر سنووری غەززە لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی شەھیدبوو، ھاوکات ٢٥ ھاووڵاتی فەڵەستینی دیکەش بەھۆی فیشەکی راستەقینەوە برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف ئەلقودرە بە نووسراوێک رایگەیاند کە کارمەندێکی تەندروستی خۆبەخش بە ناوی عەبدوڵڵا ئەلقیتاتی لە خۆپیشاندانە ئاشتییانەکانی سەر سنووری غەززە لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی شەھیدبوو، ھاوکات ٢٥ ھاووڵاتی فەڵەستینی دیکەش بەھۆی فیشەکی راستەقینەوە برینداربوون.
فەڵەستینییەکان بە بۆنەی ٤٢ههمین ساڵیادی رۆژی خاکەوە لە ٣٠ ئادارەوە تا ئێستا لەسەر سنووری ئیسرائیل- کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە لەژێر ناوی "خۆپیشاندانەکانی گەڕانەوەی گەورە" بەردەوامن.