Ahmet Dursun
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زه‌ریف روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئابووریی توركیاوه به "مایەی شه‌رمه‌زاری" ناودەبات.
زه‌ریف له پێگه‌ی فەرمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی "رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی توركیای ئه‌ندامی ناتۆ له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی ئابووریدا له لایه‌ن تره‌مپه‌وه، مایەی شه‌رمه‌زارییه. پێوسته ئه‌مریكا وابه‌سته‌یی و خوپێوەگرتنی خۆی له‌گه‌ڵ سزا و فشاره‌كان راستبكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌واوی وڵاتانی جیهان ئیدانه‌كردنی زاره‌كی تێده‌په‌ڕێنن. ئێمه پێشتریش لەپاڵ دراوسێكانمان بووین و ئێستاش لەپاڵیان دەبین".