Yusuf Hatip,Hemın Othman Mohammed
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
برۆكسل - AA
نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌ته‌كانی ئاسایش و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریكا مۆگرینی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سبسی و گه‌لی تونس كرد بۆ كۆچی دوایی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، باجی قائید سبسی.
مۆگرینی له په‌یامێكیدا رایگه‌یاند: ''باجی قائید سبسی قایل بوو به هاریكاری نزیك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌درێژایی ساڵان، قاره‌مانێكی بوێر و به‌ڕێزی ژیانی دیموكراسی تونس بوو''.
مۆگرینی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده سبسی و گه‌لی تونس كرد و، رایگه‌یاند: ''گه‌لی تونس یه‌كێك له كاریگه‌رترین و پێداگرترین رێبه‌ری له‌ده‌ستدا كه له بنیاتنانی تونس‌دا ده‌بووه نموونه‌ی بۆ دیموكراسی و ئاسووده‌یی له ناوچه‌كه‌دا''.
سه‌ركۆماری تونس سبسی، دوێنێ له ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تونسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.