Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
04 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
برۆكسل - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاش ئەنجامدانی دوایین تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌یه سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته زیاد بكات.
توسك له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه كۆریای باكوور به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه.
دۆناڵد توسك به‌پێویستی زانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و پێداگریانه به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و، گوتی: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌یه سیاسه‌تی سزاکان دژ به كۆریای باكوور توند بكات. داوا له حكوومه‌تی كۆریای باكوور ده‌كه‌ین بۆ دووباره دیالۆگ له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی".
هاوكات توسك داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور زیاد بكات و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵویستی سوورتر بنوێنێت بۆ داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمیی.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك باسی له‌وه كرد كه ره‌نگه چالاكییه‌كانی كۆریای باكوور ئه‌نجامی زۆر مه‌ترسیدار و قورسی لێبكه‌وێته‌وه و، به‌پێویستی زانی حكوومه‌تی پیۆنگیانگ ته‌واوی چه‌كه كۆكوژه‌كانی له‌ناوببات.