Muhammet Ali Kemal
04 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ- AA
کچە تێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا، لەمیانی یارییەکانی ئەمریکای کراوەدا بە ئاناستاسیا سیڤاستۆڤا دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
لەمیانی یارییەکانی ئەمریکای کراوەدا کە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، شاراپۆڤا دوای دۆڕانی بە سیڤاستۆڤای لیتوانی، بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک، ماڵئاویی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
ئەنجامی کۆمەڵەکان، ٧-٥، ٤-٦، و ٢-٦ بوون و بەوشێوەیەش شاراپۆڤا لەبەرامبەر ١٧یەمینی ریزبەندیی لەسەر ئاستی جیهان، تووشی شکست هات.
ئاناستاسیا سیڤاستۆڤا لەمیانی رکابەرییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەمریکای کراوەدا رووبەڕووی سلۆون ستیفنسی ئەمریکی دەبێتەوە.