Tayfun Salcı,Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
له‌نده‌ن - AA
كامێرایه‌كی نهێنی كه له ناوه‌ندێكی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بیانییه‌كاندا له به‌ریتانیا جێگیركرابوو، هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی نابه‌جێ و خراپی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناوه‌نده‌كه‌دا خسته‌ڕوو.
دامه‌زاوه‌ی مێدیایی بەریتانی BBC، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له گرتووخانه‌ی Brook House له رێگه‌ی كامێرایه‌كی نهێنییه‌وه تۆماركراوه و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌كه‌دا ده‌خاته‌ڕوو.
كارمه‌ندێكی گرتووخانه‌كه به‌ناوی كالوم توله‌ی ره‌زامه‌ندیی نیشاندابوو به هه‌ڵگرتنی كامێرایه‌كی نهێنیی به‌رنامه‌یه‌كی BBC به‌ناوی پانۆراما و له‌و دیمه‌نانه‌ی تۆماركراوه ده‌بینرێت، تاوانباران و كۆچبه‌ری ئاسایی له‌هه‌مان به‌شدا و هه‌ندێك جار له هه‌مان ژووردا به‌ندكراون. هه‌روه‌ها به پێی دیمه‌نه‌كان، هه‌ندێك له كارمه‌ندانی گرتووخانه‌كه توندوتیژی دژ بە به‌ندكراوه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی دیمه‌نه تۆماركراوه‌كان، به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له به‌ندیخانه‌كه‌دا گه‌یشتووه‌ته ره‌هه‌ندێكی ترسناك و هه‌وڵی خۆكوشتنی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌ی له گرتووخانه‌كه به "به‌هارات" ناوی ده‌ركردووه، به روونی ده‌بینرێت.
گرتووخانه‌كه كه ساڵی 2009 كراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی به‌ندكراو تیایدا 48 رۆژه، هه‌ندێك له به‌ندكراوان دووساڵ و نیو تیایدا ده‌مێننه‌وه.
کالوم توله‌ی كه دیمه‌نه‌كانی تۆماركردووه له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ به‌رنامه‌ی پانۆراما رایگه‌یاند، چه‌ندین كۆچبه‌ری بینیوه كه خوازیاربوون ساتێك زووتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان، به‌ڵام چه‌ندین مانگ له گرتووخانه‌كه هێڵراونه‌ته‌وه.
گرتووخانه‌كه كه 508 كه‌سی تیادا ده‌مێنێته‌وه، رێژه‌ی سه‌دا 45یان له‌و بیانییانه‌ن كه تاوانیان ئه‌نجامداوه و دوای سزای زیندانی دیپۆرتده‌كرێنه‌وه. رێژه‌ی سه‌دا 55ی بهندكراوهكانیش له‌و كۆچبه‌رانه پێكهاتوون كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان ره‌تكراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی ڤیزه‌كانیان كۆتایی هاتووه.
دوای ئه‌وه‌ی BBC رایگه‌یاند دیمه‌نه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، كۆمپانیای G4S كه گرتووخانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، نۆ كارمه‌ندی له كارهكاینان دوورخسته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ده‌نگۆكانه‌وه ده‌ستپێكرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاش به‌رپرسێكی گرتووخانه‌كه‌ی له‌ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.