Hasan Esen,Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2019
له‌نده‌ن - AA
له به‌ریتانیا ١٢٥ هه‌زار ئه‌ندامی پارتی موحافزكاری ده‌سه‌ڵاتدار، له نێوان وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، بۆریس جۆنسن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستا، جێرمی هه‌نت كه دوواین دوو كه‌سن ماونه‌ته‌وه له كێبڕكێی رێبه‌رایه‌تی پارته‌كه‌دا، هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامانی پارتی موحافزكاری له باڵى خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ئاڤام كاماراس، بۆ پێنجه‌مین خوولی كێبڕكێی رێبه‌ری ده‌نگیان دا.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا جۆنسن ئه‌و ١٥٧ ده‌نگه‌ی له خوولی چواره‌مدا هێنابووی گه‌یاندیه ١٦٠ ده‌نگ و دووباره بووه‌وه به یه‌كه‌م. پاش ئه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌نت به به‌ده‌ستهێنانی ٧٧ ده‌نگ بووه دووه‌م و، وه‌زیری ژینگه، مایكڵ گۆڤ ٧٥ ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌وه‌ی له‌و كێبڕكێیه‌دا سه‌ركه‌وتووبێت ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیران، هاوكات هه‌ردوو كێبڕكێكارهكه به لایه‌نگری برێكسیت ناسراون.