Hemin Hüseyin
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
هەولێر - AA
دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە لە بەیانییەوە دەتواندرێت بانگەشە بۆ ریفراندۆم دەست پێبکرێت، دوای کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لەبەردەم چایخانەی مەچکۆ لە شاری هەولێر بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە پڕۆسەی ریفراندۆم گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و تیایدا دروشمی پاڵپشتیکردن لە ریفراندۆمیان دەگوتەوە.
جێی ئاماژەیە لە ئەمڕۆیەوە تاوەکو ٤٨ کاتژمێر پێش رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم، دەتواندرێت بانگەشەکە بەردەوام بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی ٧ی حوەزیران، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاردرا کە ٢٥ی ئەیلوولی ئەمساڵ گشتپرسی ئەنجام بدرێت.