Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وەک پرەنسیپ رەزامەندی نیشان دا لەسەر پرسی فرۆشتنی چەکی نوێ بە بەهای چەندین ملیۆن دۆلار و هەڵگرتنی سزاکانی سەر کۆریای باشوور.
لە راگەیەنراوێکی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەرامبەر تاقیکردنەوەی مووشەکی هایدرۆجینی لە سێی ئەیلوولدا لە لایەن کۆریای باکوورەوە، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور، مون جای ئین ئەنجام داوە و ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو لا هەڵوێستی هاوبەشیان هەبووە لەبەرامبەر هەڕەشەکانی کۆریای باکوور.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ترەمپ و مون جەختیان کردۆتەوە کە کۆریای باکوور بۆتە هەڕەشەیەک لەسەر تەواوی جیهان و دەبێت هەموو رێکارێک بەکاربهێنرێت بۆ فشار خستنە سەر کۆریای باکوور بەرامبەر هەڕەشەکانی.
لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ئەمریکا و کۆریای باشوور باسیان لە زیادکردنی توانای سەربازی هاوبەشی هەردوولا کردووە و ترەمپ وەک پرەنسیپ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پرسی فرۆشتنی چەکی نوێ بە بەهای چەندین ملیۆن دۆلار و هەڵگرتنی سزاکانی سەر کۆریای باشوور.