Ramal Abdullah Mahmood
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
شیامن – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین داکۆکی لەوە کرد کە سزاکان ناتوانن کۆریای باکوور لە بەرنامەی ئەتۆمییەکەی پاشگەزبکەنەوە و رایگەیاند "کۆریای باکوور رووداوەکانی عێراق و لیبیای بە بیردێتەوە. تاکو هەست بە دڵنیایی نەکات هەرگیز واز لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ناهێنێت".
لە پەراوێزی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی بریکس (بەڕازیل، رووسیا، هیندستان، چین و باشووری ئەفریقا) کە بە میوانداری چین لە شاری شیامنی ویلایەتی فوجیان بەڕێوە دەچێت، پوتین بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دوا.
ڤلادیمیر پوتین بە بیری هێنایەوە کە وەک رووسیا ئیدانەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکەی ئەم دواییەی کۆریای باکووریان کردووە و گوتی: "بەڵام کۆریای باکوور رووداوەکانی عێراق و لیبیای بە بیردێتەوە. هەموو کەس چارەنووسی سەدام حوسێن دەزانێت چی بەسەرهات کە کۆدی بەرهەمهێنانی چەکەکانیشی راگرتبوو. لەبەرئەمە سزاکان ناتوانن کۆریای باکوور لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی پاشگەز بکەنەوە".
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جەختی لەوە کردەوە کە پەنابردنە بەر رێگەچارەی سەربازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیمچەدوورگەی کۆریا هیچ ئەنجامێکی نابێت وگوتی: " تاکو (کۆریای باکوور) هەست بە دڵنیایی نەکات هەرگیز واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناهێنێت".
ڤلادیمیر پوتین لە بارەی رەوشی سووریایشەوە گوتی: "هێشتا زووە بۆ ئەوەی بگوترێت لە سووریا تیرۆریستیان شکستیان هێناوە، بەڵام لەم چەند مانگەی دواییدا گۆڕانکاری گەورە دژ بە تیرۆریستان هاتۆتە دی".