Mazın Asad
29 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
کچە یاریزانی تێنسی رووسی ماریا شاراپۆڤا لە دوای سزادانی بۆ ماوەی ١٥ مانگ، بۆ یەکەمجار بە فەرمی بەشداری لە پاڵەوانێتی شتوتگارتی کراوە کرد و لە یاری پێش کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە لە بەرامبەر یاریزانی فەڕەنسی کریستینا ملادینۆڤیج بە دوو گێم بەرامبەر بە گێمێک دۆڕا.
ماریا شاراپۆڤا کە رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ بەھۆی بوونی ماددەی ''مێڵدۆنیۆم'' لە خوێنیدا، کە ماددەیەکی قەدەغەکراوە، ماوەی ١٥ مانگ سزای بەسەردا سەپێنرا. لەدوای یاریی چارەگی کۆتایی ئوستراڵیای کراوەدا لە ساڵی ٢٠١٦دا کە بە سێرێنا ویلیامز دۆڕا، لەیەکەم پێشبڕکێی فەرمییدا بەشداریی کرد.
شاراپۆڤا کە بە بانگھێشتنامەیەکی تایبەت بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە کرد، لە یاری پێش کۆتایی خولی شتوتگارتی کراوە لە گێمی یەکەمدا بە ٦-٣ سێت بردیەوە، بەڵام لە گێمی دووەم بە ٧-٥ و لە گێمی سێیەم بە ٦-٤ سێت بەرامبەر بە یاریزانی فەڕەنسی کریستینا ملادینۆڤیج دۆڕا و بەم پێیەش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.
شاراپۆڤای تەمەن ٣٠ ساڵ کە خاوەنی ٥ لە گەورەترین نازناوەکانە، لە پاڵەوانیەتییەکانی مەدرید و رۆما بانگھێشتنانەی تایبەتی بۆ نێردراوە کە وا بڕیارە مانگی داھاتوو بەڕێوە بچێت.