Doğa Kırmızıoğlu
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
لە نۆیەم رۆژی پاڵەوانێتی "Grand Slam" بۆ تێنسی سەر زەوی کە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، یاریزانی ژاپۆنی، ناوۆمی ئۆساکا رووبەڕووی یاریزانی ئەمریکی، شێڵبی رۆجەرس بووەوە.
یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ئۆساکا کۆتایی هات.
ناوبراو ساڵی ٢٠١٨ بووەتە پاڵەوانی تێنسی سەرزەوی ئەمریکا و لەئێستادا هەوڵ بۆ دووبارە بەدەستهێنانەوەی ئەو نازناوە دەدات، بڕیاریشە لە نیوەی کۆتاییدا، ئۆساکا رووبەڕووی یاریزانی ئەمریکی جێنیفەر برادی ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە لە پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی بۆ پیاوان یاریزانی ئەڵمانی، ئەلێکساندەر زڤەرێڤ رووبەڕووی یاریزاتی کرواتی، بۆرنا کۆریک بووەوە.
یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی زڤەرێڤ کۆتایی هات و ناوبراو بۆ نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت.
بڕیاریشە لە یاری داهاتوودا، زڤەرێڤ رووبەڕووی یاریزانی ئیسپانی، پابلۆ کارێنۆ بوستا ببێتەوە.