Mücahit Oktay
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
نیویۆرک - AA
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن کۆمپانیایەکی دەرمانی ئەمریکی ئەنجامدراوە، بە تێکەڵکردنی حەبێکی دژە هەوکردن لەگەڵ دەرمانێکی بەکارھاتوو وەک چارەسەری حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، قۆناغی چاکبوونەوەی نەخۆش یەک رۆژ کەمتر دەبێتەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆمپانیای دەرمانی Eli Lilly بڵاوکراوەتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکرێ کە بەکارھێنانی حەبی دژە هەوکردن بە ناوی Baricitinib لەگەڵ دەرمانی دژە ڤایرۆسی Remdesivir کە وەک چارەسەر بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەکاردەھێنرێت، قۆناغی چاکبوونەوەی نەخۆش رۆژێک کەمتر دەبێتەوە.
ئەو کۆمپانیایە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە کە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی نەخۆشی ھەستیاریی و گوازراوەی نیشتمانی ئەمریکا پشتیوانی لێ کراوە، بەکارھێنانی حەبی دژە هەوکردن بە ناوی Baricitinib بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، بووەتە ھۆی ئەوەی کە کۆی گشتی تووشبووان لە جیانی چوار رۆژ تەنھا بە سێ رۆژ چاکببنەوە.
لە دوای بەکارھێنانی ئەم دەرمانە لەسەر زیاتر لە ھەزار نەخۆش و چاودێریکرددنی کاریگەرییەکانی، ئەم کۆمپانیایە رایگەیاند کە داواکاری پێشکەشی فەرمانگەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا کردووە بۆ ئەوەی مۆڵەتی بەکارھێنانی ئەو دەرمانە بە زووترین کات بەدەستبھێنن.