Muhammet Torunlu
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دوورگەی قوبڕس-یان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتییەوە وەرگیراون، چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوانە، چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دوورگەی قوبڕس-یان کردووە.