توركيا

تورکیا.. دۆزینەوەی ٣٢ گۆڕ لە "رێگەی رۆمانی" لە مێرسین

لە ئەنجامی کارەکانی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە شاری 'ئۆزونجە بورج'ی کۆن، ٣٢ گۆڕ لە پارێزگای مێرسین باشووری تورکیا، دۆزرانەوە.

Hamdi Moussa  | 15.09.2020 - نوێکردنەوە : 15.09.2020
تورکیا.. دۆزینەوەی ٣٢ گۆڕ لە "رێگەی رۆمانی" لە مێرسین

Mersin

مێرسين - AA

لە ئەنجامی کارەکانی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە شاری 'ئۆزونجە بورج'ی کۆن، ٣٢ گۆڕ لە پارێزگای مێرسین باشووری تورکیا، دۆزرانەوە.

مامۆستا لە بەشی شوێنەوار لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی مێرسین، ئومیت ئایدنئۆغڵو بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە ئەنجامی کارەکانی هەڵکۆڵین لە رێگەی رۆمانی لە شاری 'ئۆزونجە بورج'ی کۆن لە قەزای سیلیڤکە، ٣٢ گۆڕ دۆزانەوە.

ئایدنئۆغڵو راشیگەیاند، شاری شوێنەواری 'ئۆزونجە بورج'، گرنگییەکی مێژوویی گەورەی هەیە.

ئایدنئۆغڵو روونیکردەوە کە رێگەی رۆمانی لە ناوچەکەدا پێشتر بە دار داپۆشرابوو، لە دوای کارەکانی خاوێنکردنەوەی بوو بە رێگایەک کە درێژییەکەی دوو کم دەبێت.

مامۆستا لە بەشی شوێنەوار لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی مێرسین، ئومیت ئایدنئۆغڵو گوتیشی: "شوێنەکە پێشتر وەک گۆڕستان بەکارهاتووە و لە ئەنجامی کارەکانمان ٣٢ گۆڕمان دۆزییەوە و لە ئێستادا سەرجەمیان ئاماژەیان لەسەر دانراوە".

پارێزگای مێرسین ژمارەیەکی زۆر لە ناوچەی شوێنەواری و سرووشتی لەخۆدەگرێت لەوانە، قەڵای دوانە کە لە لیستی کاتی یونسکۆدایە بۆ شوێنەوارەکانی جیهانی، هەروەها دۆڵی بەهەشت و دۆزەخ.

هەروەها چەند شارێکی مێژوویی دەکەونە سنووری پارێزگاکە، لەوانە قانلی دیوان، سولی پۆمپیۆپۆلیس لەگەڵ هەردوو شاری ئۆزونجە بورج لە قەزای سیلیفکە و ئەنامۆرووم لە قەزای ئەناموور.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın