ڕۆما
نقومبوونی کەشتی دوێنێ شەو لە ناوچەی (سیجیلیا) لە دەریای ناوەڕاست روویداوە، تیمی فریاگوزاریی ھەردوو وڵاتی ماڵتاو ئیتاڵیا سەرکەوتوو بوون لە رزگارکردنی ٢٠٦ کەس لەسەرنیشنەکانی کە بەقاچاخ بەڕێگاوە بوون بۆ ئەوروپا، ھەروەھا تەرمی ٣٣ کەسیان ھێنایە دەرەوە.
راگەیەنراوە سەرجەمی سەرنشینەکانە ئەفریقین.
لەماوەی حەفتەیەکدا ئەوە دووەمجارە لەو ناوچەیەدا کەشتی نەفەربەر ژێر ئاو دەکەوێ، کاربەدەستانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە کەشتییەکان بەھۆی تێکچوونەوە ئاویان تێچووەو نقوم دەبن.
دوێنێ ھەینی دامەزراوەی چاودێری دەریایی (ماڵتا) رایگەیاند: کەشتیەک بە ٢٥٠ سەرنشینەوە بەرەو نوقم بوون دەچێ، دواتر تیمی فریاگوزاریی ئیتاڵیاو ماڵتا چوون بەھانای سەرنشینانی ناو کەشتییەکە، لەئۆپەراسیۆنی رزگارکردندا توانیان ٢٠٦ کەس ڕزگار بکەن، بەشی زۆریان ژن و منداڵن و دواتر بە ھەلیکۆپتەر رەوانەی لامپێدوسا کران.
ھاوکات ھێزە دەریایەکانی ئیتاڵیا و ماڵتا تا ئێستا توانیوویانە تەرمی ٣٣ کەسی خنکاو لە ناو دەریاکەدا بێننە دەرەوە.
ھەر لەو ناوچەیە، حەفتەی پێشوو کەشتیەکی نەفەربەر کە ٥١٨ سەرنشینی تێدابوو ژێر ئاو کەوت، تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەو کەشتییەدا گەیشتوونەتە ٣٣٩ کەس.
ئەو رووداوە بەپەلە یەکێتی ئەوروپای خستە خۆ بۆ بیرکردنەوە لەچارەسەرکردنی کێشەی پاراستنی سنوورەکانیان، بۆ ئەو مەبەستە (جۆسێ مانوێڵ) سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بە سەردانێکی بەپەلە گەیشتە دوورگەی لامپێدوسا و رایگەیاند: دەبێ بە پەلە کۆبوونەوە بکرێ بۆ ئەنجامدانی ھەنگاوی جدی تاکو چتیر کەس نەبێتـە قوربانی رێگەی قاچاخ.