Fırat Taşdemir,Zana Natık Kerem
06 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە ــ AA
جێگری سەركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای راگەیاند كە سازش لەسەر لەپێشنەی ئەمنی وڵاتەكەی و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ناكەن.
فوئاد ئۆكتای سەبارەت بەو مانۆڕە سەربازییەی كە سوپای توركیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لەژێر ناوی "مانۆڕی گەردەلوولی دەریای ناوەڕاست- نەقیبی شەهید جەنگیز تۆپاڵ'' ئەنجامی دەدەن، تویتێكی بڵاوكردەوە.
لە تویتەكەیدا، جێگری سەركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای نووسیوویەتی "سازش لەسەر لەپێشینەی ئەمنی وڵاتی خۆمان و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور ناكەین، هەروەها دەستبەرداری چارەسەری دیپلۆماتیش نابین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
ئەوەیشی نووسیووە "هیوای سەركەوتن بۆ سەربازە پاڵەوانەكانمان دەخوازم كە ئیرادەی پۆڵایینمان دژبەو لایەنانەی كە هەوڵی خنكاندنی توركیا لە كەنداوی ئانتالیا دەدەن بۆ پشتگوێخستنی هاووڵاتییانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور و جگە لەوەیش دەستەبەری ئاشتیین لە دەریای ناوەڕاست".
توركیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لە شەش تا ١٠ی ئەیلوول ''مانۆڕی گەردەلوولی دەریای ناوەڕاست- نەقیبی شەهید جەنگیز تۆپاڵ'' ئەنجام دەدەن.
هێزەكانی ئاسمانی، وشكانی و دەریاوانیی توركیا بەشداری لەو مانۆڕەدا دەكەن كە لە باكووری کۆماری تورکی قوبرسی باکوور ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە لە كاتێكدایە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەرەوڕووی گرژیی بووەتەوە ئەوەیش بەهۆی ئەو هەنگاوانانەی كە لەلایەن یۆنان-ەوە تاك لایەنە لەگەڵ ئیدارەی رومی قوبرسی باشوور و ژمارەیەك وڵاتی ناوچەكە، سەبارەت بە ناوچەكانی دەسەڵاتی دەریایی، نراون.
یۆنان مامەڵەكردنی ئەرێنی لەگەڵ پێشنیازی توركیا بۆ دانوستان سەبارەت بە پرسەكانی پەیوەست بە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دەریای ئیجە و دۆزینەی چارەسەری دادپەروەرانە بۆ كێشەكان، پشتگوێ خستووە.
لە بەرامبەردا توركیا دووپاتی دەكاتەوە كە هەڵوێستی توند و رێوشوێنی گونجاو دژبە هەنگاوە تاك لایەنانەكانی یۆنان دەگرێتەبەر.