Sefa Şahin
06 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٦ ھەزار و ٨٤٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٥٧٨ حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٦ ھەزار و ٨٤٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٥٧٨ حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە تۆمارکراوە.
هاوکات ٥٣ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ١٠٢ کەس.
راشگەیەندرا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ١٣ تووشبووی دیکە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە تورکیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٥١ ھەزار و ١٠٥ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە ھەژمار تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی: "لە ماوەی ھەفتەیەکدا ریزبەندی ئەو پارێزگایانەی کە ژمارەی رۆژانەی نەخۆش تیایاندا زیادیکردووە بریتیتن لە وان، مەڕەش، ئەرزینجان، چانکری و قەیسەری".