Ramal Abdullah Mahmood
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
رۆما – AA
١١٣ کۆچبەر کە بە خەیاڵی گەیشتنە ئەورووپا بەڕێکەوتبوون لە ئاکامی سەراوژێربوونی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕستدا، بێسەروشوێن بوون.
ئاژانسی ANSA ئیتاڵی پشت بەستن بە نوێنەری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە، فلاڤیۆ دی گیاکۆمۆ بڵاوی کردەوە بەلەمێک لە سنوورە ئاوییەکانی لیبیا کە ١١٣ کۆچبەری هەڵگرتبوو سەراوژێر بووە.
فلاڤیۆ دی گیاکۆمۆ ئاماژەی بەوە داوە بەرپرسانی ئاسایشی کەناراوەکانی لیبیا و ماسگیران یەکەمجار گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و گیانی حەوت کەسیان رزگار کردووە.
بە پێی ئەو گوتانەی لە رزگارکراوان وەرگیراون کە لە رێگەی کەشتی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی گەیەنراونەتە ئیتاڵیا و، لە بەلەمە سەراوژێربووەکەدا، ١٢٠ کەس هەبوون لەنێویاندا ٩ منداڵ و ٣٠ ئافرەت هەبوون.