12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
ھەڵەبجە - AA
- ''یانەی ئاسمانی ھەڵەبجە'' له ژێر ناونیشانی هەڵەبجە دەبێتە ناسنامەی فڕۆکەوانی جیهانی، به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی حكوومی و به‌شێك له جه‌ماوه‌ری وه‌رزشدۆست بە چاودێریی فیدراسیۆنی فڕۆکەوانی جیهان بە سازدانی یەکەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی پێکانی پۆینت لە رۆژئاوای ئاسیا، بۆ یەکەم جار لە مێژووی پاڵەوانێتی ''پاراگلایدینگ''بۆ پێکانی پۆینت له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رێكخست كه له‌سه‌ر كێوی باڵامبۆوه بۆ بناری باڵامبۆ بوو، و له ژماره‌یه‌ك وڵاته‌وه ٦٠ وه‌رزشوان به‌شداریان تێدا كرد.
بڕیاره پاڵه‌وانێتییه‌كه ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت سه‌ر له ئێواره به هۆی بوونی ڕه‌شه‌بای به‌هێزه‌وه، راگیرا.
''یانەی ئاسمانی ھەڵەبجە''ساڵی ٢٠١٥ دامه‌زراوه و خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لە ئاستی تاکە کەسیدا بۆ بەرزترین فرین و دورترین مەودا. لە ئێستاشدا خاوەنی سێ یاریزانە لە ھەڵبژاردەی عێراق.