Murat Temizer
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
کەشتی "ئۆروچ رەئیس" بۆ لێکۆڵینەوەکان تا ٢٢ی تشریرنی یەکەم لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.
لەو بارەیەوە راگەیەندراوێک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە کارکردنی کەشتییەکە لە ١٢ تا ٢٢ی مانگ بەردەوام دەبێت.
کەشتی "ئۆروچ رەئیس" لەگەڵ هەردوو کەشتی "ئاتامان" و "جەنگیزخان" پێکەوە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی ژێردەریایین.
کەشتی "ئۆروچ رەئیس"، لێکۆڵینەوە لە هەموو جۆرە هەڵکەوتەیەکی جیۆلۆجی، جیۆفیزیک، هایدرۆگرافیک و ئۆشینۆگرافیکی دەریاکە دەکەن.
کەشتی "ئۆروچ رەئیس" یەکێکە لە کەشتییە گرنگەکانی لێکۆڵینەوەی ژێردەریایی و دەتوانێت تا قوڵایی هەشت هەزار مەتر بە شێوەی سێ رەهەندی و تا قوڵایی ١٥ هەزار مەتر بە شێوەی دوو رەهەندی لێکۆڵینەوە بکات.