Muhammed Nuri Erdoğan
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٣ روویدا.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاو (AFAD)، لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی ئەوەی بڵاوکردوەتەوە کە کاتژمێر ٠٦:٥٧ی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٣ لە قوڵایی ٣،٣٢ کیلۆمەتری ناو دەریای ناوەڕاستدا روویداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری ٨٢،٦٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی شارۆچکەی غازی پاشای سەر بە ئانتاڵیا بووە.