Hawkar Yaseen
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2022
هەولێر AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی گرێ دەدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێت.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پوختەی ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو دەخاتەڕوو، دواتر رەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بەشێوەیەکی گشتیی و کارەساتی ئەمدواییەی گیانلەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان و هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و رزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان تاوتوێ دەکرێت.
راشیانگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی راپۆرتی خۆی سەبارەت بە تەشەنەکردنی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشیی دیوانی چاودێریی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.