Sangar Hamad Azeez
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئەو پەلامارە قێزەونە کە کرایە سەر دیموکڕاسی و حکوومەت بەهۆی ئیرادەی میللەتەکەمان هەرەسی هێنا و هاووڵاتییان تورکیایان لە بەڵایەکی گەورە رزگار کرد".
لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیادا سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لەبارەی پرسیاری ئاماری قوربانییەکان یڵدرم گوتی: "بەداخەوە بەهۆی کودەتاکەوە تاوەکو ئێستا ٢٠٨ شەهیدمان هەیە، لەو ژمارەیەش ٦٠یان پۆلیس و سێ سەرباز و ١٤٥یان هاووڵاتی مەدەنین".
یڵدرم هاتە سەرباسی ئاماری ئەوکەسانەی کە دەستگیر کراون و گوتی: "سەبارەت بە کودەتاکە حەوت هەزار و ٥٤٣ کەس دەستگیرکراون، ئەو ژمارەیەش ئەگەری گۆڕانی هەیە بەڵام من ژمارەی ئێستا دەدەم. دەستگیرکراوەکانیش بریتین لە: 'شەش هەزار و ٣٨ سەربازی پلە جیاواز، ٧٥٥ دادوەر و پارێزەر و ٦٥٠ هاووڵاتی مەدەنی .تاوەکو ئێستاش ٣١٦یان دەست بەسەر کراون' ".
سەبارەت بە پرسیاری ئەنجامدەری کودەتاکە سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "روونه كه ئه‌م هه‌وڵه كوده‌تابوو بۆسه‌ر دیموكراسی و مانه‌وه‌ی توركیا. ئاشكرایه كێ پێی هه‌ستاوه. هه‌رچه‌نده ئیمامه‌كه‌یان بڵێت ئێمه ئاگادار نین و گه‌مه‌ی حكوومه‌ت خۆیه‌تی و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆی ئه‌نجامی داوه، هه‌موو جیهان ده‌زانێت. پێویسته رای گشتی بزانێت كه حه‌وت هه‌زار و 500 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و به بهڵگهكانیانهوه له‌به‌رده‌ستماندایه".
یڵدرم گوتی: "هه‌رچه‌نده كه له هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ئه‌م كاره سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، هیچ په‌یوه‌ندیی به ئه‌فسه‌ر و پلهدارانێكهوه نییه كه نیشتمان، گه‌ل و ئاڵای خۆیان خۆشده‌وێت. ئه‌مانه خوێنڕێژگهلێكی دڕنده‌ن و جلوبه‌رگی سه‌ربازیان پۆشیووە و ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاوه به‌رده‌وامه و رایگه‌یاند "له‌مه‌ودوا بێ پشتگوێخستنی هیچ ئه‌گه‌رێك به‌رده‌وام ده‌بین له كۆنترۆڵكردنی شوێنه مه‌ترسیداره‌كان. ئه‌وه‌ی له هاووڵاتییان ده‌خوازین ئه‌وه‌یه كه جیاكاری نه‌كه‌ن و یه‌كتر له‌ئامێز بگرن و بازنه‌ی دۆستایه‌تی فراوانتر بكه‌ن".
لە بارەی پرسیاری هێنانەوەی یاسای لەسێدارەدان بینالی یڵدرم گوتی: ''سەبارەت بە لەسێدارەدان خۆپیشاندان لەسەر شەقام دەکرێت. تورکیا وڵاتی یاسایە، ئێمە لەگەڵ ئەوەی کە وڵاتی یاساین، سیاسەت بۆ هاووڵاتییانمان دەکەین. داواکاریی هاووڵاتییانمان بۆ ئێمە فەرمانە، بەڵام لە گەرمەی رووداوەکاندا و لەو جۆش و خرۆشەدا، بڕیاردانی بەپەلە درووست نییە. بەڵام ناتوانین ئەم داوایەی هاووڵاتییانمان پشت گوێ بخەین. ئەمە بابەتێکە پێویستی بە هەموارێکی دەستووریی هەیە کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشداربن، پەرلەمان، هاوکات بیری لێبکرێتەوە و تاوتوێ بکرێت. لێرەدا بەپێی قەناعەتی گەل دەجووڵێینەوە. لەسەرەتاوە رەتیان ناکەینەوە و هەر لەسەرەتاشەوە ئەگەر لەم قۆناغەدا پەسەندی بکەین ئەوا دەرەنجامی تەندروستی لێناکەوێتەوە''.
لە وەڵامی کاریگەری ئابووری بەهۆی کودەتاکەوە یڵدرم گوتی: "لەمڕۆوە سیستەمی ئابووریمان زۆر بەڕێکی کاردەکات، بانکەکان و بۆرسەکان کار دەکەن، بانکی ناوەندی کاری خۆی دەکات، تەواوی رێکارە پێویستەکان گیراونەتەبەر و لە ئامادەباشیدان. ئابووری ئەمڕۆی تورکیا وەک هەر رۆژێکی دیکەی ئاسایی وڵاتەکەیە. ئەمەیش مانای وایە کە کودەتاکە کە هەوڵی دا دیموکراسی و ئیرادەی میللەت و نوێنەرە سیاسیەکان بکاتە ئامانج، هەرەسی هێنا و ژیان ئاساییە لە تورکیا، پەیامەکە بەو شێوەیە".