Hüseyin Burak Demirer
31 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، خولی دووەمی تێنسی سەر زەوی فەڕەنسا (رۆناڵد گارۆس) دەستیپێکرد.
لە گەڕی یەکەمدا کە لەسەر ئاستی ئافرەتان بەڕێوەچوو یاریزان، ناوۆمی ئۆساکا کە تا ئێستا نەگەیشتوەتە گەڕی سێیەمی رۆناڵد گارۆس رووبەڕووی یاریزان، پاتریسیا ماریا بووەوە کە لە ریزبەندی ٦٣ی یاریزانانی جیهاندایە.
یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ئۆساکا کۆتایی هات، ئەمەش سەرکەوتنێکی چاوەڕوان نەکراو بوو.
لەسەر ئاستی کوڕانیش یاریزان، رۆبێرتۆ باوتیستا رووبەڕووی یاریزان، ماریۆ ڤیلێیا بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی باوتیستا کۆتایی هات.
هەروەها یاریزان، پابلۆ کارێنۆ رووبەڕووی یاریزان، نۆربێت گۆمبۆس بووە و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی کارێرۆ کۆتایی هات.