وەرزش

تێنس.. نۆڤاک دیاکۆڤیچ گەیشتە نیوەی کۆتایی کراوەی فەڕەنسا

یاریزانی سربی، نۆڤاک دیاکۆڤیچ لە یاریزانی ئیتاڵی، ماتيو بوريتينی بردەوە و گەیشتە نیوەی کۆتایی کراوەی فەڕەنسا و لە یاریی نیوەی کۆتاییدا، رووبەڕووی رافایل ناداڵ-ی ئیسپانی دەبێتەوە.

Abdullah Tevge  | 10.06.2021 - نوێکردنەوە : 11.06.2021
تێنس.. نۆڤاک دیاکۆڤیچ گەیشتە نیوەی کۆتایی کراوەی فەڕەنسا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە وەرزی دووەمی خولی تێنسی کراوەی "گراند سلام"ی فەڕەنسادا، (رۆناڵد گارۆس)، نۆڤاک دیاکۆڤیچ سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی.

لە خولی گراند سلامی وەرزی دووەمی یاریەکەدا کە لە پاریسی پایتەخت بەڕێوەچوو، نۆڤاک دیاکۆڤیچ رووبەڕووی ماتيو بوريتينی بووەوە.

یاریزانی سربی نۆڤاک دیاکۆڤیچ، بە ئەنجامی سێتەکانی ٦-٣، ٦-٢، ٦-٧ و ٧-٥ بە ئەنجامی ٣-١ لە یاریزانی ئیتاڵی ماتيو بوريتينی بردەوە.

دوای یاریەکە کە سێ کاتژمێر و ٢٨ خولەکی خایاند، نۆڤاک دیاکۆڤیچ سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی و رووبەڕووی رافایل ناداڵ-ی ئیسپانی دەبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın