وەرزش

لێتێسەنبێت جیدەی نازناوی کێبڕکێی راکردنی ١٠ کیلۆمەتری ئافرەتان بەدەست هێنا

- ژنە وەرزشکاری ئەسیوپی، لێتێسەنبێت جیدەی نازناوی پاڵەوانێتی کێبڕکێی راکردنی ١٠ کیلۆمەتری ئافرەتان کە لە شاری هێنگەلۆ باشووری رۆژهەڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو، بەدەست هێنا.

Abdulkadir Karakaya  | 09.06.2021 - نوێکردنەوە : 10.06.2021
لێتێسەنبێت جیدەی نازناوی کێبڕکێی راکردنی ١٠ کیلۆمەتری ئافرەتان بەدەست هێنا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ژنە وەرزشکاری ئەسیوپی، لێتێسەنبێت جیدەی نازناوی پاڵەوانێتی کێبڕکێی راکردنی ١٠ کیلۆمەتری ئافرەتان بەدەست هێنا.

لە میانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان کە لە شاری هێنگەلۆ باشووری رۆژهەڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو، لێتێسەنبێت جیدەی توانی بە ٢٩ خولەک و یەک چرکە و لە دەیا یەکی چرکەیەک، ١٠ کیلۆمەترەکە ببڕێت و ببێتە یەکەمی کێبڕکێکە.

بەمشێوەیە لێتێسەنبێت جیدەی توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات و پێش یاریزان، سیفان حەسەن بکەوێت کە لە شەشی حوزەیراندا هەمان دووریی بە ٢٩ خولەک و شەش چرکە و لەسەدا ٨٢ی چرکەیەک بڕیبوو.

لێتێسەنبێت جیدەی، بەهەمان شێوە خاوەنی ژمارەی پێوانەییە بۆ راکردنی پێنج کیلۆمەتری.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın