Abdulkadir Karakaya
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ- AA
دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەی گرێگ کلارک لە پۆستی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، ماوەی حەوت مانگە ئەو پۆستە بەبەتاڵی ماوەتەوە.
یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە کۆمیتەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، بەکۆی دەنگ ژنەسەرمایەدار، دێبی هێویت-ی وەک پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتییەکە دیاریی کردووە.
بڕیاریشە لە ٢٢ی تەمووزی داهاتوودا و لە کۆبوونەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا-دا، کاندیدێتی دێبی هێویت پەسەند بکرێت و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا ناوبراو دەستبەکارببێت.
ئەو ژنەسەرمایدارە هەر لە منداڵییەوە خولیای تۆپی پێی هەبووە و لەئێستاشدا بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەتی.
بەم شێوەیە لە تەمەنی ١٥٧ ساڵەی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، بۆ یەکەمجار ژنێک سەرۆکایەتی یەکێتییەکە دەکات.