كیكبۆكسینگ.. فلۆید مایوێزهر رووبەڕووی لۆگن پاوڵ بووەوە
- ئەستێرەی پێشووی كیكبۆكسینگی ئەمریکی، فلۆید مایوێزهر رووبەڕووی لۆگن پاوڵ-ی یوتوبهر بووەوە.
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئەستێرەی پێشووی كیكبۆكسینگی ئەمریکی، فلۆید مایوێزهر رووبەڕووی لۆگن پاوڵ-ی یوتوبهر بووەوە و شکستی نەهێنا.
فلۆید مایوێزهر کە تەمەنی ٤٣ ساڵە، وهك یهكێك له یاریزانه لێهاتووهكانی یاری كیكبۆكسینگ توانیوێتی له ژیانی وهرزشیدا، ٥٠ یاری بباتهوه بهبێ هیچ دۆڕاندنێك، دوایین رووبەڕووبوونەوەشی لەگەڵ یوتوبەری ئەمریکی، لۆگن پاوڵ بوو کە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن فۆلۆوەری هەیە.
رووبەڕووبوونەوەکە لە یاریگای هارد رۆک لە شاری میامی سەربە ویلایەتی فلۆریدا، کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەکاتی ناوخۆ دەستیپێکرد.
لە یاریەکەدا، لۆگن پاوڵ توانی خۆی راگرێت بۆ ئەفسانەی پێشووی كیكبۆكسینگ فلۆید مایوێزهر.
دوای یاریەکە، لۆگن پاوڵ رایگەیاند ''ئیدی نامەوێت جارێکی دیکە کەس بە من بڵێت هیچ شتێک بێ توانایە. بوونم لێرەدا لەگەڵ باشترین كیكبۆكسینگ هەموو کاتەکان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەکرێت شکست بەبێ توانایی بهێنرێت''.
لۆگن پاوڵ هەروەها خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە یاریکردن لەگەڵ كیكبۆكسینگی ئەمریکی، فلۆید مایوێزهر.