Kasım İleri
29 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
نیویۆرک- AA
لە شاری نیویۆرک رۆژهەڵاتی ئەمریکا، سەدان هاووڵاتی ئەفغانستان رژانە سەر شەقامەکان و ئیدانەی تاڵیبان-یان کرد کە لە ماوەی رابردوودا، دەستی بەسەر ئەفغانستان-دا گرت.
لە کاتێکدا کە قۆناغی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەردەوامە لە شاری نیویۆرک، بە دروشمی "ئازادی بۆ ئەفغانستان" سەدان هاووڵاتی ئەفغانستانی خۆپیشاندانێکیان ساز کرد.
خۆپیشاندەران ئیدانەی بزووتنەوەی تاڵیبان-یان کرد و داوایان لە وڵاتانی موسڵمان کرد ژنانی ئەفغانستان بپارێزن و پانکارتەکانی "ئەفغانستان رزگاربکەن"، "رێگە بە هاتنی پەنابەران بدەن" و "ئەمریکا ئێمەی هەڵخەڵەتاند"یان بەرز کردبووەوە.
دواتر خۆپیشاندەران چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و قسەیان بۆ میدیاکان کرد.