Zana Natık Kerem
29 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2021
ھەولێر - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق.
ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی کڵێسای ساعە و مزگەوتی نوری دەکات.
مزگەوتی نوری و کڵێسای ساعە کە دەکەونە ناوەڕاستی شاری مووسڵ لە ساڵانی رابردوودا، دوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تەقێندرابوونەوە.
هەروەها سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ مووسڵ چاوی بە پێکهاتەکان دەکەوێت لەنێویاندا کوردانی ئێزدی.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن دوای کۆتاییھێنان بە سەردانەکەی بۆ مووسڵ، دەگەڕێتەوە شاری ھەولێر و لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئیمانوێل ماکرۆن دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا دەرئەنجامی کۆی سەردانەکەی بۆ عێراق، ھەرێمی کوردستان و مووسڵ ئاشکرا بکات.