هەولێر AA
دەستەی کاتی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق وادەی دەست پێ کردنی وەرزی نوێی یارییەکانی خولی نایاب و جامی عێراقی راگەیاند و لە کۆتایی ئەم مانگەیشدا، تیروپشکی یارییەکان رادەکێشرێت.
دەستەی کاتی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق له بهیاننامهیهكدا رایانگەیاندووە لە کۆبوونەوەی دەستە کاتییەکە پێشنیازی دەست پێ کردنی یارییەکانی خولی نایابی عێراق پەسەندکرا و بڕیارە لە رۆژی 25ی تشرینی یەکەم یارییەکانی وەرزی نوێی خولەکە دەست پێ بکاتەوە و بڕیاریشە یارییهكانی خولی لاوانیش له ههمان كاتدا بهڕێوهبچێت، یارییەکانیش بەبێ ئامادەبوونی هاندەر و بەپێی رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچێت.
دەستەی کاتی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ئاماژهی بۆ ئهوهیش كردووه كه له رۆژانی 29 و 30ی ئهم مانگه تیروپشكی خولی نایابی عێراق و جامی عێراق رادهكێشرێت و یارییەکانیش بەشێوازی خول و بە دووقۆناغ وەک شێوازی ئاسایی خۆی به بهشداریی 20 یانه بەڕێوەدەچێت.
بڕیاری دەست پێ کردنی یارییەکان و دیاریکردنی وادەی وەرزی نوێی خولەکانی عێراق دوای ئەوە هات کە لە چەند رۆژی رابردوودا، شانەی قەیرانەکانی عێراق رێگەی دا بە ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی یانەکان لەژێر چاودێری و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان.