Sarmand Hameed
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
ههولێر- AA
ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق، نازم شاکر دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانی لهدهستدا.
نازم شاکر دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر، گیانی لهدهستدا.
نازم شاکر بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا و خراپبوونی دۆخی تەندروستی لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو، و رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی چاودێری رەوشی تەندوستی نازم شاکر، تیمێکی پزیشکی لە بەغداوە گەیشتبوونە هەولێر.
نازم شاکر ساڵی ١٩٥٨ لە بەغدا لەدایک بووە، و لە ساڵی ١٩٧٥ چووەتە نێو ژیانی وەرزشییەوە، لەوکاتەوە لە چەندین یانەی عێراق وەک یاریزان و دواتریش وەک راهێنەر درێژەی بە ژیانی وەرزشی داوە و دوایین وێستگەی کارکردنی بەر لە هوهی كۆچی دوایی بكات، راهێنەرایەتی یانەی وەرزشی مینا بوو.