Hilmi Sever
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
پشکنینی راهێنەری یانەی بەشیکتاش، سەرگەن یاڵچن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچوو.
بەڕێوەبەری دەستەی تەندروستی یانەی بەشیکتاش، د. تەکین کەرەم، لە روونکردنەوەیەکیدا کە لە ماڵپەڕی یانەکە بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە؛ ''لەو پشکنینە رۆتینیانەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کراوە لە پێش یاری نێوان یانەکەمان و یانەی ترابزۆن لە هەفتەی یەکەمی سوپەر لیگدا، پسکنینی راهێنەرەکەمان سەرگەن یاڵچن پۆزەتیڤ دەرچوو. لەگەڵ ئەوەی لە هەڵسەنگاندنە پزیشکییەکاندا هیچ نیشانەیەک دەرنەکەوتووە بەڵام بەپێی پرۆتۆکۆلی وەزارەتی تەندروستیی هەموو کارێکی پێویست دەستیپێکردووە''.