Özcan Yıldırım
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٥ ھەزار و ٢٩٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام، ھەزار و ٦٢٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵِپەری وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٥ ھەزار و ٢٩٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام، ھەزار و ٦٢٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
راشگەیەندرا کە لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٥ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە. کۆی ژمارەی ئەوانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٣٩٨ کەس.
ھاوکات لەهەمان ماوەدا، بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٤٠٢ نەخۆش، کۆی گشتی ئەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٩١ ھەزار و ٧٥٤ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە ھەزار و ٣٩٨ کەسە. ھەوڵدەدەین بۆ دابەزاندنی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە".