Sarmand Hameed
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریکا، دان برولیێت، پەيوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەگوێری راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا ، بەتایبەتی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژ بەوە دراوە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیریی و هاوکاریی ئەمریکای کردووە بۆ هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە هەموو ڕوویێکەوە.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەداوە کە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان دەکات، بە تایبەتی لە بواری وزە و گازی سرووشتیدا. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەکرێت هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ وەبەرهێنان لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.