Mücahit Oktay
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە ئەمریکا بە زیادبوونی ٤٦ ھەزار و ٩٦٧ کەس، کۆی ژمارەی ئەوانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتە حەوت ملیۆن و ٤٩٩ ھەزار و ٩٩١ کەس.
ھاوکات بە زیادبوونی ٨٩٣ حاڵەتی دیکە، کۆی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢١٢ ھەزار و ٧٢٦ کەس.
لەڕووی ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیشەوە، ویلایەتی نیویۆرک بە ٣٣ ھەزار و ٢٦٦ حاڵەت لە ریزبەندی یەکەمی سەرجەم ویلایەتەکاندایە.