Ömer Tuğrul Çam
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
برۆکسڵ - AA
سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ ھەفتەی داھاتوو سەردانی تورکیا و یۆنان دەکات.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی کە لە ناتۆ بڵاوکراوەتەوە، ستۆڵتنبێرگ رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی ئەنقەرە پایتەختی تورکیا و رۆژی سێشەمەش سەردانی ئەسینا پایتەختی یۆنان دەکات.
ستۆڵتنبێرگ لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە ئەنقەرە، لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆدەبێتەوە.
دواتریش ستۆڵتنبێرگ سەردانی ئەسینا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە.
دوێنێ پێنجشەممە، ناتۆ ئاشکرایکردبوو دوای ماوەیەک لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکان لەسەر پرسی خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، میکانیزمێک سەبارەت بە شێوازەکانی دابەشکردن، لەنێوان تورکیا و یۆناندا پێکھێنراوە.