Ata Ufuk Şeker
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
برۆکسل - AA
لە ناوچەی یۆرۆ کە گرتنەبەری رێوشوێنەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەردەوامە، لە مانگی ئەیلوولدا هەڵاوسانی ساڵانە سەدا -٠،٣ بووە.
نووسینگەی ئاماری ئەورووپا (Eurostat)، زانیارییە پێشڕەوەکانی سەبارەت بە هەڵاوسانی ساڵانەی مانگی ئەیلوولی ناوچەی یۆری بڵاوکردەوە.
بە پێی ئەوە، هەڵاوسانی ساڵانە لە ناوچەی یۆرۆ لە مانگی ئابدا سەدا -٠،٢ بووە و، لە مانگی ئەیلوولدا دابەزیوە سەدا -٠،٣ .