Emel Öz
02 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
نیویۆرک- AA
لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا، بەهۆی لافاوەوە باری نائاسایی راگەیەندرا و تا ئێستاش بەهۆی لافاوەکەوە لە نیویۆرک و نیوجێرسی هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی نیویۆرک لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەهۆی لافاوەوە لە شاری نیویۆرک حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵ بووە.
هاوکات سەرۆکی شارەوانی شاری پاسایک سەربە ویلایەتی نیوجێرسی، هێکتۆر لۆرا ئاشکرا کرد کە لەو شارەش کەسێک بەهۆی ژێرئاوکەوتنی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، بیڵ دێ بلاسیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە نیویۆرک باری نائاسایی راگەیەندراوە.
بیڵ دێ بلاسیۆ بە ئاماژەدان بە باوبۆران و لافاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە لەگەڵ رووداوێکی مێژوویی کەشوهەوا رووبەڕووبوونەتەوە.
هەربەهۆی ژێرئاوکەوتی هێڵەکانی میترۆ، بەکارهێنانی میترۆ لە نیویۆرک وەستاوە.
شارەوانی ئەو شارەش داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ناوچەی لافاو و هێڵەکانی میترۆ دوور بکەونەوە.