Ahmet Dursun
02 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ئێران بڕی ره‌وانه‌كردنی گازی بۆ عێراق كه‌م كرده‌وه و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌دات كه ئه‌مه گونجاوه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و تاران و تا شه‌ش مانگ به‌م جۆره ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی کە له ئاژانسی هه‌واڵیی وزه‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی كۆمپانیای ره‌وانه‌كردنی گازی نیشتمانیی ئێران، ره‌زا گولایی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و گازه سروشتییه‌ی هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه پێشتر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژوو كراوه.
ره‌زا گولایی به پێچه‌وانه‌ی كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ئێران كه رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی نه‌دانی پاره‌ی گازی سروشتی و كاره‌با له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه قەبارەی گازی هه‌نارده‌كراو بۆ عێراق كه‌م كراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا پاره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یكڕن له ئارادایه، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به‌و قه‌رزانه‌وه نییه كه عێراق له‌سه‌ریه‌تی. به‌ر له دوو هه‌فته، ئێران عێراقی له كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی گازی هاورده‌كراو ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵاته. ئه‌م كه‌م كردنه‌وه‌یه تاكوو شه‌ش مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه دوێنێ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند "بڕی گازی هه‌نارده‌كراوی رۆژانه له ئێرانه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تارانه‌وه له ٤٩ ملیۆن مه‌تر سێجاوه كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ هه‌شت مه‌تر سێجا، ئه‌مه‌یش مه‌ترسی جیددی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه بۆ پچڕانی كاره‌با".