Yunus Kaymaz
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە میانی یارییەکانی "Grand Slam" بۆ تێنسی سەرزەوی کە لە شاری نیویۆرک رۆژهەڵاتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، یاریزانی سربی، نۆڤاک دجۆکۆڤیچ لە تێنسی تاکەکەسی کوڕاندا و یاریزانی یۆنانی، ماریا سەکاری لە تێنسی تاکەکەسی ئافرەتاندا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەرکەوتن.
لە دەیەم رۆژی یارییەکانی "Grand Slam"دا، یاریزان نۆڤاک دجۆکۆڤیچ رووبەڕووی یاریزانی ئیتاڵی، ماتیۆ بێرێتینی بووەوە.
دجۆکۆڤیچ بە ئەنجامی ٧-٥ گەڕی یەکەمی یارییەکەی دۆڕاند، بەڵام بە ئەنجامەکانی ٦-٢ و ٦-٣ گەڕەکانی دووەم و سێیەمی بردەوە و بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەرکەوت.
لە تێنسی تاکەکەسی ئافرەتانیشدا، یاریزانی یۆنانی، ماریا سەکاری رووبەڕووی یاریزانی چیکی، کارۆلینا پلیسکۆڤا بووەوە.
یارییەکە یەک کاتژمێر و ٢٢ خولەکی خایاند و سەکاری بە ئەنجامی ٦-٤ توانی لە رکابەرەکەی بباتەوە و بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەر بکەوێت.