ئیستانبوڵ ــ AA
لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی حەوتەم لە پاڵاوتنەکانی ئەورووپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، ھەڵبژاردەی تورکیا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە یارییەکەدا، بەھێز دەرکەوت و یاریزانی ھێڵی ناوەڕاست، داڤی کلاسین دوای ٥٠ چرکە لە دەستپێکردنی یارییەکە، گۆڵی یەکەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ١٦ و ٣٨ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزان ممڤیس دیبای گۆڵی دووەمی و سێیەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
یارییەکە لەسەر یاریگای ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بەبێ ئامادەبوونی ھاندەرانی ھەڵبژاردەی تورکیا، بەڕێوەچوو.
ھەڵبژاردەی تورکیا، یاریزانێکی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بە ١٠ یاریزانەوە لە یارییکردن بەردەوام بوو، بەڵام لە خولەکەکانی ٥٤، ٨٠ و ٩٠ی گێمی دووەمی یارییەکەدا ھەر یەک لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، ممڤیس دیبای، گۆس تیل و دۆنێل مالین، سێ گۆڵی دیکەیان بۆ ھەڵبژاردەکەیان تۆمار کرد.
لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، یاریزانی ھەڵبژاردەی تورکیا، جەنگیز ئاندیر تاکە گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی شەش بە یەک لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا تەواو بوو.
بەم ئەنجامەیش، ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٣ خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پێش ھەڵبژاردەی نەرویج-ە کە لە پلەی دووەم دایە و ھەڵبژاردەی تورکیایش بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ لە پلەی سێیەم دایە.
ھەر لە ھەمان کۆمەڵەدا، ھەڵبژاردەی نەرویج بەسەر ھەڵبژاردەی جەبەل تاریق سەرکەوت و ھەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ و لاتڤیایش یەکسان بوون.
ھەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ ھەشت خاڵی ھەیە و لە پلەی چوارەم دایە، ھەڵبژاردەی لاتڤیایش لە پلەی پێنجەم دایە و ھەڵبژاردەی جەبەل تارق-یش ھیچ خاڵی نییە و لە ریزبەندی کۆتایی کۆمەڵەکە دایە.