Ayşe Aktaş,Hemın Othman Mohammed
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به پشتیوانی دارایی ئایدۆلۆژییه رادیكاڵه‌كان ئاماژه‌ی قه‌ته‌ری بۆ سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه كردووه.
تره‌مپ سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نێوان قه‌ته‌ر و چەند وڵاتێکی عه‌ره‌بی له هه‌ژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر تویتێکی کردووە و، تیایدا رایگه‌یاندووه: "له سهردانهكهمدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتم كه ئیدی ئایدۆلۆژییه رادیكاڵه‌كان پشتیوانی دارایی ناكرێن. ئاماژه‌م به قه‌ته‌ر كرد بۆ سه‌ركرده‌كان".
دوێنێ هەریەرک لە سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات، میسر و یەمەن دوای ئەوەی قەتەریان بە ''پشتیوانییکردنی تیرۆر تۆمەتبار کرد''، بڕیاریاندا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، بپچڕێنن.
سعوودیه، ئیمارات و به‌حرێن كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كانیان به‌ڕووی قه‌ته‌ردا داخست و، داوایان له دیپلۆماتكارانی قه‌ته‌ری كرد له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا وڵاته‌كانیان جێبهێڵن.