Ramal Mahmood
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێکەوتی ١٢-١٥ی شوبات سەردانی بەحرەین، سعوودیە و قەتەر دەکات.
بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەردۆغان گەشتێک بۆ وڵاتانی کەنداو ئەنجام دەدات و یەکەم وێستگەی سەردانەکەی بەحرەین دەبێت ولەگەڵ شای بەحرەین شا حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفە کۆ دەبێتەوە و دواتر پێشوازی لە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکات. چاوەڕێ دەکرێت لە میانی سەردانەکەدا چەندین رێککەوتننامە لەبارەی هەماهەنگی هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکان واژوو بکرێن.
لە ١٣ی مانگ سەرکۆمار ئەردۆغان دەچێتە سعوودیە. لەگەڵ پاشای سعوودیە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود کۆدەبێتەوە، هەروەها پێشوازی لە جێنشینی پاشای سعوودیە شازادە محەمەد بن نایف و جێگری جێنشینی پاشا محەمەد بن سەلمان ئال سعوود دەکات.
دوا وێستگەی سەردانەکەی ئەردۆغان قەتەر دەبێت و لەگەڵ میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی کۆدەبێتەوە. چاوەڕێ دەکرێت لەمیانی سەردانەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو روویەکەوە تاوتوێ بکرێن و ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیروڕا بکرێت لەبارەی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.