Fahrettin İbrahim
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناو تورکیا راگەیەنراوی هەفتانەی خۆی بڵاوکردەوە.
لەمیانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەی بەتوشەبابی شرنەخ، هۆزات لە دێرسم، تاتوان لە بەدلیس، نسێبین لە ماردین، دیجلە لە دیاربەکر، شەش چەکداری پەکەکە کوژراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکی گەورەیە و لە لیستی داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیایە، هەروەها دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و پێداویستی سەربازی و بڕیک تەقەمەنیدا.
هەروەها ژمارەیەک ئەشکەوت و حەشارگە و کۆگاکانی پەکەکەش خاپوور کران.
یەکێک لە سەرچاوە هەرە گرنگەکانی پەکەکە قاچاخچێتییە، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە سەرسنوور دەستگیرا بەسەر شەش کیلۆ و ٥٦٠ گرام ماددەی هۆشبەر، ٨٥٥ هەزار و ٦٨٠ پاکەت جگرەی قاچاخ و چوار هەزار و ٤٢٦ لیتر سووتەمەنی.
بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەسەرسنوور بۆ پێشگرتن لە قاچاخچێتیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی پەکەکەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا پێنج هەزار کەس دەستگیر کران و دەست بەسەر بڕیکی زۆر ماددەی هۆشبەر و ماددەی قاچاخدا گیرا.