Sangar Hamad Azeez
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2017
یاریزانی سربی دووەمی ریزبەندی جیهان لە یاری تینسی سەر زەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ خۆی گەیاند قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتی تێنسی کراوەی ئوستڕالیا.
لە چوارچێوەی پاڵەوانیەتی تێنسی کراوەی ئوستڕاڵیادا کە لە شاری مێلبۆرن بەڕێوەدەچێت و بەیەکێک لە چوار پاڵەوانیەتییەکەی گراند سلام هەژمار دەکرێت، یاریزانی سربی دووەمی ریزبەندی جیهان لە یاری تینسی سەر زەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەسێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە یاریزانی ئەرجەنتینی، فێرناندۆ فێرداسکۆی بردەوە.
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش بەم شێوەیە بوو: ٦-١ ، ٧-٦ ، ٦-٢
بەم سەرکەوتنەش، نۆڤاک جۆکۆڤیج خۆی گەیاند قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتییەکە.