جيهان

ئەحمەد، ئه‌و هاووڵاتییە سووریاییەی لە ئوستڕاڵیا ڕووبه‌ڕووی ته‌قه‌كه‌رێك بووه‌وه‌، پێویستی بە چەند نەشتەرگەرییه‌كه‌

Aynur Şeyma Asan  | 15.12.2025 - نوێکردنەوە : 16.12.2025
ئەحمەد، ئه‌و هاووڵاتییە سووریاییەی لە ئوستڕاڵیا ڕووبه‌ڕووی ته‌قه‌كه‌رێك بووه‌وه‌، پێویستی بە چەند نەشتەرگەرییه‌كه‌

Ankara

ئەنقەرە - AA

دایک و باوکی ئەحمەد ئەلئەحمەدی سووری، کە بوێرانه‌ دەستوەردانی کرد و چەکی لە دەست یەکێک لە ئه‌نجامده‌ری هێرشە چەکدارییەکەی سیدنی ویلایەتی نیو ساوس وێڵزی ئوستڕاڵیا گرت کە ١٥ کەس تێدا كوژرا، ڕایانگەیاند کوڕەکەیان پێویستی بە چەندین نەشتەرگەری دیکە هەیە.

باوکی ئەحمەد، محەمەد فاتیح ئەلئەحمەد و دایکی مەلیکە حەسەن ئەلئەحمەد، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئەی بی سی نیوز، کوڕەکەیان کە یەکێک لە ئه‌نجامده‌ری هێرشە چەکدارییەکەی دوێنێی له‌چالاكی خست، بە "پاڵەوان" له‌ قه‌ڵه‌مدا.

دایک و باوکی ئەحمەد باسیان لەوە کرد کوڕەکەیان چوار یان پێنج گولـلەی به‌رکەوتووە، بەهۆی ئەوەی هەندێک لە گولـلەکان هێشتا دەرنەهێنراون، پێویستە چەند نەشتەرگەرییه‌كی دیکەی بۆ بکرێت.

ئەو ژن و مێردە سووریه‌ باسیان له‌وه‌یش كرد کە چەند مانگێک لەمەوبەر لە سووریاوە هاتوون و، کوڕەکەیان لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە ئوستڕاڵیا ده‌ژی و، نزای چاکبوونەوە بۆ ئەحمەدی كوڕیان دەکەن.

دایکی ئەحمەد مەلیکە گوتی: "خەڵکی بینی کە دەمردن، کاتێک گولـلەی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ تەواو بوو، چەکەکەی لە دەستی گرت، بەڵام گولـلەی به‌ركه‌وت".

سەبارەت بەوەی کە کوڕەکەی لەلایەن ته‌قه‌كه‌رێكی دیکەوە گولـله‌ نراوه‌ به‌ شانییه‌وه‌ كه‌ کاتێک دەستوەردانی لە هێرشه‌کەدا کردووە، دایکی ئاماژەی بەوە كرد کە هەواڵی پێگەیشتووە ئەحمەد لە ڕووداوێکدا گولـلەی به‌رکەوتووە و زۆر دڵتەنگ بووە.

خێزانی ئەحمەد ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو کە ئەحمەد دوو کچی هەیە تەمەن شەش ساڵان و دوو ساڵان و، کوڕەکەیان دەیەوێت هەمووان بپارێزێت بەبێ گوێدانە بیروباوەڕ و ئایینییان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın